سووسە - تونس

پاکێجی گەشتیاری سووسە تونس

٨ رۆژ / ٧ شەو


بەرنامەی گەشتیاری سووسە تونس

رۆژی یەکەم

گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تونس قەرتاج، پێشوازی لە لایەن نوێنەری کۆمپانیاکەمان و تەواو کردنی رێو شوێنی گەشت کردن، وەرگرتنی ژوور، نانی نیوەڕۆ و بەسەربردنی ئێوارەکە لە هوتێل بۆ پشوو دان و مەلەوانی، نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە لە هوتێل، دواتر چوون بۆ شاری سووسە.

رۆژی دووەم: شارە دێرینەکە – قەنتاوی

  • دوای نانی بەیانی، دەرچوون بۆ سەردانی کردنی شارە دێرینەکە، و بەسەرکردنەوەی گرنگترین شوێنە مێژوویەکان، وەك مزگەوتی گەورەی سووسە و کووچە و کۆڵانەکانی شارە دێرینەکە و فرۆشگاکانی جل و بەرگی کلتووری و بازاڕی زێڕنگران، نانی نیوەڕۆی ئازاد.
  • دوای نانی نیوەڕۆ، دەرچوون بۆ گەشتێك لە قەنتاوی، بۆ پیاسە کردن لە نێوان یەخت و چێشتخانە و قاوەخانە دێرینەکان و شاری یاری کە دەکەوێتە باکووری شارەکە، دوای تەواو بوون، گەڕانەوە بۆ هوتێل بۆ نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە.

رۆژی سێیەم: سووسە (رۆژێکی ئازاد) گەشتێکی ئارەزوومەندانە / جم / مەنەستیر

دوای نانی بەیانی، رۆژێکی ئازاد بۆ دەرچوون یان مانەوە لە هوتێل یان دەرچوونێکی ئارەزوومەندانە بۆ قەیڕەوان یەکەمین پایتەختی ئیسلامی لە ئەفریقیا و سەردانی کردنی جم بۆ بینینی شانۆی رۆمانی و شاری مەنەستیر لەگەڵ نانی نیوەڕۆ، دوای ئەمە، گەڕانەوە بۆ هوتێل بۆ نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە.

رۆژی چوارەم: سووسە (گەشتێکی دەریای)

دوای نانی بەیانی، رۆژێکی ئازاد بۆ دەرچوون یان مانەوە لە هوتێل یان بۆ گەشتێکی دەریای ئارەزوومەندانە لە نێو کەشێکی فۆلکلۆری بۆ چێژ وەرگرتن لە جوانی دەریا، گەڕانەوە بۆ هوتێل بۆ نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە.

رۆژی پێنجەم: سووسە (رۆژێکی ئازاد) گەشتێکی ئارەزوومەندانە / حەمامات / نابل

  • دەرچوون لە هوتێل بەرەو گەشتێك بۆ شاری حەمامات، لەنێوی دا نانی نیوەڕۆیەکی ئازاد. دوای نانی بەیانی رادەست کردنەوەی ژوورەکان و ئامادەکردنی جانتاکان.
  • دوای نانی نیوەڕۆ، بەڕێ کەوتن بەرەو شارە دێرینەکە لە حەمامات دواتر بۆ شاری نابل و سەردانی کردنی یەکێك لەو شوێنانەی کە کاری دەستی لێ ئەنجام دەدرێت.
  • دواتر بەڕی کەوتن بۆ هوتێل لە شاری تونس. 

رۆژی شەشەم: تونس / قرتاج / سیدی بو سەعید

  • دوای نانی بەیان، بەڕێ کەوتن بەرەو شاری قرتاج بۆ سەردانی کردنی شوێنەوارە نەمرەکانی لە 3200 ساڵەوە وەك حەمامی رۆمانی و ئەو کۆشکانەی لەسەر کەنار دەریای قرتاجی نیوە-بازنەیی، کەلیسای سانت لویس کە فەڕەنسییەکان دروستیان کردووە.
  • خوانی نیوەڕۆی ئازاد
  • دوای نانی نیوەڕۆ، دەرچوون بۆ گوندی سیدی بو سەعید کە گوندێکی کەنار دەریاییە کۆڵانی تەسك تێدایە کە پیاسە کردن بە ناویان دا چێژت پێ دەبەخشێ بۆ بینینی باڵەخانەکان کە بە دوو رەنگ ناویان دەرکردووە سپی و شین، دواتر وەرگرتنی پشوویەك لە قاوەخانە بەرزەکە کە بە یەکێك لە دێرینترین قاوەخانەکان دادەندرێت لە تونس.
  • دواتر سەردانی کردنی شارە کۆنەکە دواتر بەڕێ کەوتن بۆ شاری تونس بۆ بازاڕی کردن.
  • دوای ئەمە گەڕانەوە بۆ هوتێل بۆ نانی ئێوارە و مانەوە.

 

رۆژی حەوتەم: تونس / گەشتێکی بازاڕکردنی ئارەزوومەندانە

دوای نانی بەیان، رادەست کردنەوەی ژوورەکان و دەرچووة لە هوتێل لە کاتژمێر یانزە و نیوی بەیانی، و ئەنجامدانی گەشتێك بازاڕکردنی ئارەزوومەندانە لە بەناوبانگترین مۆڵە بازرگانییەکان، و خوانێکی نیوەڕۆی ئازاد.

 

رۆژی هەشتەم: تونس / فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی قەرتاج

بەڕێ کەوتن بۆ فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی قەرتاج، و خۆ ئامادەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ ووڵات.