7 شەو و ٨ ڕۆژ
گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تونس قەرتاج، پێشوازی لە لایەن نوێنەری کۆمپانیاکەمان و تەواو کردنی رێو شوێنی گەشت کردن، وەرگرتنی ژوور، خوانێکی نیوەڕۆی ئازاد و بەسەربردنی ئێوارەکە لە هوتێل بۆ پشوو دان و مەلەوانی، نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە لە هوتێل.
دوای نانی بەیانی، دەرچوون بۆ سەردانی کردنی شاری حەمامات، و دوای نانی نیوەڕۆ دەرچوون بەرەو شارە دێرینەکە لە حەمامات و شاری نابل و سەردانی کردنی یەکێك لەو شوێنانەی کە کاری دەستی لێ ئەنجام دەدرێت، دوای تەواو بوون، گەڕانەوە بۆ هوتێل بۆ نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە.
دوای نانی بەیانی، رۆژێکی ئازاد بۆ دەرچوون یان مانەوە لە هوتێل یان ئەنجامدانی گەشتێکی ئارەزوومەندانە بۆ قەیڕەوان یەکەمین پایتەختی ئیسلامی لە ئەفریقیا و سەردانی کردنی جم بۆ بینینی شانۆی رۆمانی لەگەڵ خوانێکی نیوەڕۆی ئازاد.
دوای نانی بەیانی، دەرچوون بۆ سەردانی کردنی شارە دێرینەکە و بەسەرکردنەوەی گرنگترین شوێنە مێژوویەکان، وەك مزگەوتی گەورەی سووسە و کووچە و کۆڵانەکانی شارە دێرینەکە و فرۆشگاکانی جل و بەرگی کلتووری و بازاڕی زێڕنگران، دوای نانی نیوەڕۆ، دەرچوون بۆ گەشتێکی لە قەنتاوی بۆ پیاسە کردن لە نێوان یەخت و چێشتخانە و قاوەخانە دێرینەکان و شاری یاری کە دەکەوێتە باکووری شارەکە، دوای تەواو بوون، گەڕانەوە بۆ هوتێل بۆ نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە.
دوای نانی بەیانی، دەرچوون بۆ گەشتێکی دەریای لە نێو کەشێکی فۆلکلۆری بۆ چێژ وەرگرتن لە جوانی دەریا، گەڕانەوە بۆ هوتێل بۆ نانی ئێوارە و بەسەربردنی شەوەکە.
دوای نانای بەیانی، بەڕێ کەوتن بەرەو ناوصەی باردۆ بۆ سەردانی کردنی مۆزەخانەی شارستانی و بینینی مۆزاییکە گرنگەکانی سەردەمی رۆمانییەکان کە تەنها تەنها لەم مۆزەخانەیە نمایش کراوە، دواتر بەڕێ کەوتن بەرەو شاری قرتاج بۆ سەردانی کردنی شوێنەوارە نەمرەکانی لە 3200 ساڵەوە وەك حەمامی رۆمانی و ئەو کۆشکانەی لەسەر کەنار دەریای قرتاجی نیوە-بازنەیی، کەلیسای سانت لویس کە فەڕەنسییەکان دروستیان کردووە، دەرچوون بۆ چێشتخانەیەك بۆ نانی نیوەڕۆ، و دەرچوون بۆ گوندی سیدی بو سەعید کە گوندێکی کەنار دەریاییە کۆڵانی تەسك تێدایە کە پیاسە کردن بە ناویان دا چێژت پێ دەبەخشێ بۆ بینینی باڵەخانەکان کە بە دوو رەنگ ناویان دەرکردووە سپی و شین، دواتر وەرگرتنی پشوویەك لە قاوەخانە بەرزەکە کە بە یەکێك لە دێرینترین قاوەخانەکان دادەندرێت لە تونس، دواتر بەڕێ دەکەوین بۆ شاری تونس بۆ بازاڕی کردن و بینینی ناوچەکانی شارەکە لە شەقمای حەبیب بورقیە کە گرنگترین بازاڕ و مۆڵە بازرگانییەکان لە خۆ دەگرێت.
نانای بەیانی، و بەسەربردنی کاتێكی ئازاد بۆ پیاسە کردن بە نێو شەقامی حەبیب بورقیە و دواتر خۆ ئامادەکردن بۆ بەڕی کەوتن بەرەو فڕۆکەخانە بۆ گەڕانەوە بۆ ووڵات