7شەو و 8 ڕۆژ
پێشوازی کردن لە فرۆکەخانەی بەیروتی نێودەوڵەتی لە لایەن نوێنەری کۆمپانیا و گەیاندن بۆ هوتێل بۆ وەرگرتنی ژوورەکان
نانی بەیانی، سەردانی بەیروت پایتەختی لوبنان، بۆ ئەنجامدانی گەشتێك بە نێو (SOLIDERE) کە لەوێوە دەتوانی سەیری شوێنەوارە دێرینەکانی فینیقی بکەی لەگەڵ حەمامە رۆمانییەکان و کڵێساکان و مزگەوتە بە بەها مێژوویەکان و گۆڕەپانی شەهیدەکان و بەردی رەوشەی بەناوبانگ، سەردانی کردنی ناوچەی شوف کە دەکەوێتە ناوەڕاستی لوبنان بە دووری 45 کم. سەردانی کردنی گوندی دیر القمر بارەگای نیشتەجێبوونی حوکمڕانەکانی لوبنان لە سەدەی شازدەهەم تاوەکو سەدەی هەژدەهەم، سەردانی کردنی کۆشکی بیت الدین ناسراو بە (قصر الحمراء) کۆشکی سوور کە بە باشتری نموونەی بیناسازی لوبنانی هەژمار دەکرێت لە سەدەی نۆزدەهەم
نانی بەیانی، سەردانی کردنی شاری جوبەیل-البترۆن بۆ ئەنجامدانی گەشتێك بە نێو کۆڵانە تەسکەکانی کە پڕە لە باڵەخانەی دێرین و ئەنتیکی کۆن کە رەنگدانەوەی کلتوری دەوڵەمەندی دەداتەوە. لەوێوە دەردەچین بۆ ناوچەی البترۆن کە ناسراوە بە جوانی و سرووشتە سەرنج راکێشەکەی، لەم ناوچە سوزەدا دەگەڕێین کە دەبێتە دەرفەتێك بۆ چێژ وەرگرتن لە دار سنەوبەرەکان و دیمەنە سروشتییە سەرنج راکێشەکان، کەش و هەوایەکی خۆش کە پڕیتی لە ئارامی وە دەبێتە هۆی تاقیکردنەوەیەك کە هەرگیز لە یاد ناکرێت.
نانی بەیانی، رۆژەکە بە تەلەفریك دەست پێدەکات لە جونیە بۆ سەردانی کردنی پەیکەری خاتوونی لوبنان لە حەریصا دواتر سەردانی کردنی ئەشکەوتی جەعیتا کە بەناوبانگترین ئەشکەوتی جیهانە لە جوانی و گەورەیی، لە نێو چاڵ و کەلێنە سرووشتییەکانی ئاو بووە بە پەیکەرێکی بێ دەنگ، کارێکە دەرەنجامی ملیۆنەها ساڵی بە خۆوە گرتووە لە شێوازکردنی گومەز و پەیکەرتاشی بە شێوازێکی سەرنج راکێش، دیمەنێکی جوانیشە کە بەرەنگاری گشت وەسفێك دەبێتەوە.
نانی بەیانی، رۆژەکە بە سەردانی کردنی قەڵای موسەیلەحە دەست پێدەکات کە بە یەکێك لە قەڵایە مێژوویەکان هەژماردەکرێت کە لە چەرخی ناوەراست دا دروست کراو، کە شێوازێکی تەلارسازی خاچی (صلیبي) بێ وێنە نیشان دەدات وە بە شوێنە ستراتیژییەکەی کە دەکەوێتە سەر چیای لوبنان، دواتر دەچینە تەڕابلوس کە شارێکی جوانە لە باکووری لوبنان، وە بە یەکێك لە کۆنترین شارەکانی ناوچەکە دادەندرێت کە رۆشنبیرییەکی دەوڵەمەند و مێژوویەکی دێرین لە خۆ دەگرێت، شارەکە بە گۆڕەپانە دێرینەکانی و بازارە ئاساییەکانی ناوبانگی دەرکردووە کە پڕیتی لە چاڵاکی، گەشتیاران دەتوانن چێژ لە کەش و هەوایەکی دەریای هێمن وەربگرن وە گەڕان لە کەناردەریایەکەی وەربگرن، تەڕابلوس هەروەها بە خواردنە بەتام و چێژەکانی سەرنجی خەڵك رادەکێشێت کە دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری ناوازە بۆ میوانەکانی لە گشت ناوچەکانی جیهان.
دوای نان خواردن هوتێل جێدەهێڵین بەرەو فڕۆکەخانە دواتر گەڕانەوە بۆ ووڵاتی خۆمان.
دەکرێت بەرنامەکە هەمواربکرێتەوە بە پێی تێڕوانینی کۆمپانیا
بەرنامەکە تکیتی چوونە ژوورەوە لەخۆناگرێت