تڕابزۆن

پاکێجی گەشتیاری ترابزۆن

7 شەو و 6 ڕۆژ


 

رۆژی یەکەم

پێشوازی کردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تڕابزۆن و رۆیشتن بەرەو هوتێل بۆ وەرگرتنی ژوور.

رۆژی دووەم

دوای نانی بەیانی، بەڕێ دەکەوین بەرەوە ئۆزنجول وە لە رێگادا سەردانی کارگەی چا و کەپری چەقووەکان و شوێنی لوقم و دیارییە تورکییەکان و لای پردی قرمید دەوەستین هەروەها سەردانی تاڤگەکان دەکەین.

رۆژی سێیەم

دوای نانای بەیانی، بەڕێ دەکەوین بەرەوە حیدر نەبی و ئەشکەوتی تشال و سەردانی دەریاچەی سیراگولی دەکەین کە بەناوبانگە بە دیمەنە سەرنج راکێشەکانی لەگەڵ وێنە گرتن بۆ یادگاری.

رۆژی چوارەم

دوای نانای بەیانی، بەڕێ دەکەوین بۆ بەرزاییەکانی ئیدار و لە رێگای هاتنەوە سەردانی کارگەی چنین دەکەین وە لە لای تاڤگەی جیلینتیلۆ و پردە بەردینەکان دەوەستین بۆ ئەنجامدانی چاڵاکی سەوڵ لێدان.

رۆژی پێنجەم

دوای نانای بەیانی، بەڕێ دەکەوین بۆ شارۆچکەی کیڕاسۆن و بە تایبەت گەڕەکی کوزالان کە ئەشکەوت و داری زەبەلاح لە و ئاشی مێژووی لە خۆ دەگرێت، هەروەها سەرچاوەی 921 جۆر رووەکە وە لەوێش دەتوانین چەندین چاڵاکی ئەنجام بدەین وەك سەفاری و سەرکەوتن بەسەر بەردەکان و راوکردن و هەروەها سەردانی کردنی ماڤی گوڵ کە لەچەند مانگێكی دیاریکراودا رەنگی دەبێت بە فەیرۆزی (ئارەزوومەندانەیە).

رۆژی شەشەم

دوای نانای بەیانی، بەڕێ دەکەوین بەرەوە دیر سۆمالا کە لەسەر بەردێكی دژوار بنیات نراوە لەسەر لوتکەی چیاکان کە دەکەوێتە سەر دۆڵی ئەڵتەندیر لە ناوچەی ماتشکا لە تڕابزۆن کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا وە بە دووری ٧٤ کم دەکەوێتە ناوەڕاستی تڕابزۆن (ئارەزوومەندانەیە).