ئەرمینیا

گروپی گەشتیاری بۆ ئەرمینیا

7 ليال و 8 أيام


 

 رۆژی یەکەم: گەشت کردن بەرەو ئەرمینیا، گەیشتن بە پایتەخت یەریڤان و وەرگرتنی ژوورەکان.

رۆژی دووەم:

دوای نانی بەیانی، گەشتێك بەنێو پایتەخت یەریڤان کە لەساڵی ٧٨٢ ی پێش زایینی بنیات نراوە وە ئەرمەنییەکان شانازای بەوە دەکەن کە لە پێش رۆما بە 29 ساڵ دروست کراوە. گەشتەکە بە لای پەیکەری دایکی ئەرمینیا و پەیکەری شەهیدانی ئەرمەن دەبێت و بازاڕی ڤیرنساج بۆ ئەو بەرهەم و دیاریانەی کە بەدەست دروست دەکرێن، گەڕانەوە بۆ هوتێل.

رۆژی سێیەم: تساغکادزور – دەریاچەی سیڤان

دوای نانی بەیانی، گەشتێك بەنێو شاری تساغکادزور کە وەرگێڕانەکەی لە زمانی ئەرمەنییەوە واتای "دوڵی گوڵەکان"ە شارێکە لە پارێزگای کۆتاییك. گەشتێك بە تەلەفریك بۆ سەر لوتکەی چیاکان و چێژ وەرگرتن لە دیمەنە سەرنج راکێشەکان. درێژە دان بە رێگا بەرەوە دەریاچەی سیڤان کە دە دەکەوێتە شاری کیگارکونیك وە یەکێکە لە گەورەترین دەریاچەکانی جیهان کە ئاوەکەی سازگارە و 1900 مەتر بەرزترە لە ئاستی ئاو. لە دەریاچەی سیڤان سەردانی سیڤاناڤانك دەکەین لە نیمچە دوورگەکە کە لەوێوە دەتوانی چێژ لە دیمەنە سەرنج راکێشەکەی دەریاچەکە وەربگری لەگەڵ زنجیرە چیاکانی ئەرمینیا. (گەشتێکی ئارەزوومەندانەیە)

رۆژی چوارەم: گارنی – کیگارد

دوای نانی بەیانی، گەشتێك بۆ پەرستگای گارنی، وێستگەی یەککەمان کەوانەی جارنتس کە لەوێوە دیمەنێکی سەرنج راکێشی چیاکانی ئاڕارات دەبینی، پەرستگاکە دەکەوێتە سەر تەپکێکی بەرز لەسەر گەرووی رووباری ئازات، هەروەها ناوچەی کۆتری رۆمانی و موزاییکی نادیار کە لە 30،000 بەرد زیاتر دروست کراوە، سەرەڕای شوێنەواری کۆشکی شاهانە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی سێیەمی (د.ل.م.) دەگەرێتەوە. دواتر دەچین بۆ پەرستگای کیگارد، ئەم پەرستگایە لە نێو بەردەکانی تەنیشت هەڵدێڕەکان تاشراوە و هەڵدێڕەکانی تەنیشتی بەشێکی گەورەی ئەو دروست دەکە، کە شاکارێکی تەلارسازی ئەرمەنییە لە سەدەی سیانزەهەمەوە؛ لەسەرەتا بە ناوی ئیریڤانك دەناسرا دواتر گۆڕا بۆ ئەو ناوەی کە ئێستا ۆێی ناسراوە (کیگارد) و واتای "رم" دەگەنێت.

رۆژی پێنجەم: دیلیجان – دەریاچەی بارزلیج

دوای نانی بەیانی بەڕێ دەکەوین بۆ شاری دیلیجان کە بە یەکێك لە جوانترین ناوچەکان دادەندرێت و شوێنی چەندین هونەرمەند و ئاوازدانەر و دەرهێنەر فلیمی ئەرمەنییەکانە وە زۆربەی کاتەکان بە ئەرمەنییە سویسڕییەکان ناودەبرێن، دواتر بەڕێ دەکەوەین بۆ دەریاچەی بارزدلج کە لەوێوە دەتوانین چێژ لە دارستان و دەریاچەکە وەربگرین کە دەکەوێتە باوەشی سروشتی سەرنجڕاکێش (گەشتێکی ئارەزوومەندانەیە).

رۆژی شەشەم: جیرموك

دوای نانی بەیانی، گەشتێك دەکەین بەرەو خۆر فیراب، کە دیمەنێکی سەرنج راکێشی چیای ئاڕاڕات دەبینین، کە لەوێوە دەتوانن چەندین وێنەی جوانی بگەرن لە نزیکترین خاڵی چیای ئاڕاڕات لە ئەرمینیاوە، لەگەڵ چەندین کۆشك بۆ کڕینی دیاری. وە لەوێوە بەڕێ دەکەوین بۆ شاری جیرموك و تاڤگە سەڕسوڕهێنەرەکانی، کە چەندین کانی ئاوی کانزایی تێدایە (گەشتێکی ئارەزوومەندانەیە).

رۆژی حەوتەم: ئیتیشمیادزین – زڤاڕتنوتس

دوای نانی بەیانی، لە هوتێلەوە بەڕێ دەکەوین بۆ شاری ئیتیشمیادزین – سەنتەری ئایینی گشت ئەرمەنییەکان لە هەموو جیهان، ئەرمینیا بە یەکەم وولات دادەندرێت کە ئایینی مەسیحی گرتەبەر لە ساڵی 301ی زایینی. کەنیسای ئیتیشمیادزینی تێدایە کە یەکەمین پەرستگای کریستیانەکانە لە جیهان، هەروەها بارەگای پەتریکی باڵای کاثۆلیکی گشت ئەرمەنەکانە، کەنیساکە شوێنەوارێکی گرنگی ئایینی لە خۆ دەگرێت -رمی پیرۆز-. لە ساڵی 2000 کەنیسەی ئیتیشمیادزین لە لیستی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ تۆمار کرا. دواتر دەچین بۆ شوێنەواری پەرستگای زڤاڕتنوتس کە ئەویش بە شوێنەواری جیهانی یونسکۆ دادەندرێت (گەشتێکی ئارەزوومەندانەیە).

رۆژی هەشتەم: بەڕێ کەوتن بۆ فڕۆکەخانە و هاتنەوە بۆ ووڵات.

ئەو خزمەتگوزارییانەی دەیانگرێتەوە: 

  1. رێبەرێکی شارەزا کە زمانی عەرەبی دەزانێت.
  2.  گشت گواستنەوەکان بە پاسی گونجاو ئەنجام دەدرێت و ئەمانە لە خۆ ناگرێت:
  3. بەخشیشی شۆفێر یان رێبەرە گەشتیارییەکە.
  4. تکیتی چوونە ژوورەوە بۆ شوێنە گەشتیارییەکان.
  5. داواکارییە تایبەتەکان -بەرنامە ئارەزوومەندەکان